حەنان فەتلاوی لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنی هەڵدەچێ
كاتێ پرسیارەكە لە فەتلاوی دەكرێ، لە بارەی ئەوەی لە كوێوە پارە دێنێ بۆ خەرجیەكانی حەفت نووسینگەی فەرمی لە شارەكانی عێراق؟ فەتلاوی هەڵدەچێ و ناوی هەموو حزبەكانی عێراق دێنێ، دەڵێ بۆ لەوان ناپرسی سەرچاوەی داراییان لە كوێیە.
دوای ئەوەی پێشكەشكارەكە دووپاتی دەكاتەوە كە لەوانیش دەپرسێ، فەتلاوی سوورە لەسەر ئەوەی كە كاتی بەرنامەكەی بە باسی حزبەكانی دیكە تەواو بكات، بەتایبەتی باسی حزبی دەعوە و حیكمە.
لە كۆتاییشدا دەڵێ "ئێمە سەر بە هیچ وڵاتێكی دەوروبەر نین و كەس پارەمان پێنادات، یەك درهەمیشمان نەدزیوە، بەڵكو پشت بە ئەندامەكانمان دەبەستین، كە ئەوان پشكداری دەكەن لە دابینكردنی خەرجیەكانمان".
BAS NEWS-