وەفیق سامەڕایی داوا دەکا بەغدا پشتگیریی پشێوییەکانی کوردستان بکات
رۆژی سێشەممە 19/12/2017، لیوا وەفیق سامەڕایی، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگریی سەربازیی پێشووی حزبی بەعسی عێراق لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) رایگەیاندووە، خۆپیشاندەرانی سلێمانی ”کەسانی نیشتیمانین“، لەکاتێکدا حزبەکەی لەسەردەمی دەسەڵاتیدا، گەورەترین ستەمی بەرامبەر خەڵکی ئەو شارە، کردووە.
لیوا وەفیق سامەڕایی داوای دەستوەردانی حکوومەتی عێراق دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەو پشتگیریی خۆپیشاندەران دەکات بۆ سووتاندنی فەرمانگەکانی حکوومەت و بارەگای حزبەکان.
لە رۆژی دووشەممە 18/12/2017 لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی هاووڵاتییان بە دەستلەپشتدانی چەند کەسایەتی و حزبێکی تێوەگڵاو لە گەندەڵی، لەژێر ناوی دژایەتیکردنی کەمیی خزمەتگوزاری و درەنگ کەوتنی دابەشکردنی مووچە، چەندین فەرمانگەی حکوومی و بارەگای حزبەکان بەتایبەت پارتی دیموکراتی کوردستانیان سووتاند.
باسنيوز