سەرۆکی پێشووی CIA: عێراق بەرەو بە شیعەکردنێکی گشتگیر دەڕوات
مایکل ھایدن، سەرۆکی پێشووی ھەواڵگری ناوەندیی ئەمریکی و سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا، ڕای گەیاند: "عێراق بەرەو بەشیعەکردنێکی گشتگیر دەبرێت و کاریگەرییەکانی تارانیش لە سەر بەغدا زیاتر دەبێت".
مایکل ھایدن، ئاماژەی بەوەش کردووە، کاریگەری ئێران لە ناوچەکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد دەکات، ئەمەشیان لە تارانەوە درێژ دەبێتەوە تا سووریا و بەیروت.
سەرۆکی پێشووی CIA، ئەوەشی خستەڕوو، کە میلیشیاکان لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن، ئەمەش لە بەرژەوەندی عێراق نییە، چونکە بەو شێوەیە عێراق بەرەو شیعەکردنێکی گشتگیر دەبردرێت.
باسنيوز