هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی عەبادی بەدرۆ دەخاتەوە
رۆژی چوارشەممە 13/12/2017، جەنەڕال پۆڵ فەنک، فەرماندەی فەرماندەیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغدا، رایگەیاند، هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە ”هاوکاریکردنی هێزە رەسەنە عێراقییەکان“ لە شەڕی دژی داعش.
جەنەڕال پۆڵ فەنک لێدوانی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی بەدرۆ خستەوە و رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە، بەڵام توانا سەربازییەکانی لاواز بووە.
رۆژی یەکشەممە 10/12/2017، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە رێوڕەسمێکی سەربازیدا لە بەغدا، رایگەیاند، کە داعش لە عێراق کۆتایی هات و ”سەرکەوتن“ی تەواوەتیی هێزە عێراقییەکانی بەسەر داعشدا، راگەیاند.
باسنيوز