سروە عەبدولواحید هێرش دەکاتە سەر عەبادی
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (یەقین)ی عێراقی، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ”توانای نییە یەکێتیی عێراق بپارێزێت“.
پێشتر سەرچاوەکان باسیان لەوە کردبوو، کە سروە عەبدولواحید داوای لە حەیدەر عەبادی کردبوو، میلیشیا عێراقییەکان بنێرێت و شارەکانی هەرێمی کوردستان داگیر بکەن، بۆ رووخاندنی کیانی هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی قارەمانێتیی و بەرگریی پێشمەرگە، چەندین هێرشی ئەو میلیشیایانە لە پردێ، مەخموور و سحێلا تێکشکان.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق چەندین جاری تر پشتگیریی هەڵوێستەکانی حکوومەتی عێراقی لە دژی گەل و حکوومتی هەرێمی کوردستان کردووە و جارێکیش هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە و هاوسەری شەهیدانی کوردستانی بە ”لەشفرۆشتن“ تۆمەتبار کرد.
چاودێران پێیان وایە ئەو هەڵوێستانەی سروە عەبدولواحید لە دژی حەیدەر عەبادی، بەشێکە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ بەرژەوەندیی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، چونکە عەبادی و مالیکی رکابەریی یەکتر دەکەن و سروە عەبدولواحیدیش خۆی لە بەرەی مالیکیدا، یەکلا کردووەتەوە.
باسنيوز