بۆ دیاریكردنی ئه‌ركی داهاتوویان سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌چنه‌وه لای سیستانی
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای حه‌شدی شه‌عبی "بڕیاره سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بچنه نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌ت و پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ فه‌رمانه‌كانی سیستانی بۆ قۆناغی داهاتووی ئه‌ركه‌كانیان رابگه‌یه‌نن".
له هه‌مان چوارچێوه‌دا رۆژی 10/12/2017 ئه‌میندارێتی گشتی هێزه‌كانی " أبي الفضل العباس" پاش راگه‌یاندنی "سه‌ركه‌وتن" به‌سه‌ر داعشدا له به‌یاننامه‌یه‌كی ئاوس خه‌فاجی دا وه‌ك دیارییه‌ك بۆ سه‌ركه‌وتنه‌كه، سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان خسته ژێر فه‌رمانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و خۆیان وه‌ك میلیشیایه‌كی چه‌كدار هه‌ڵوه‌شانده‌وه".
قه‌یس خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق، له لێدوانێكی هاوشێوه‌دا پاڵپشتی خۆی بۆ په‌یوه‌ستكردنی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌ربڕی و به‌ڵێنیدا رێگه له "داعشه سیاسییه‌كان" بگرن".
له ن،ێترین هه‌ڵوێستدا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاندووه: "ده‌بێت ھێزه‌كانی سه‌رایای سه‌لام جگه له شاری سامه‌ڕا له ماوه‌ی 45 رۆژدا سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی رزگاریان كردووه له‌گه‌ڵ چه‌كه‌كانیان راده‌ستی حكومه‌تی بكه‌نه‌وه‌و دوایكردووه رێگه له هه‌ر كه‌سێك بگرن كه نه‌یه‌وێت چه‌ك ته‌نها له ده‌ست ده‌وڵه‌ت بێت. پێویسته هێزه‌كان ببنه هێزی خزمه‌تگوزاری له وڵات‌دا".
K24