بۆ فرۆشتنى نه‌وتى كه‌ركووك عێراق و ئێران ڕێككه‌وتن
جه‌بار لعێبی، وه‌زیری نه‌وتى عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌مه 9/ 12/ 2017 ڕای گه‌یاند: "به‌پێی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كۆمپانیای سۆمۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئێرانی‌دا واژۆى كردووه، ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ى تانكه‌ره‌وه 30 تا 60 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بۆ پارێزگاى كرماشان ده‌گوازرێته‌وه".
لاى خۆیه‌وه، عه‌لا یاسرى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كۆمپانیای به‌بازاڕكردنى نه‌وتى عێراق (سۆمۆ) ڕای گه‌یاند: "له‌گه‌ڵ (هیدایات زاده) نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى نه‌وتى ئێران ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان واژۆ كرد، كه هاوكار ده‌بێت بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازیه‌كی تر‌ى نه‌وتیی بۆ عێراق و هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه (سۆمۆ) به‌م نزیكانه ده‌ست ده‌كات به‌هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى كه‌ركوك به تانكه‌ر و له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كانى ئه‌و بواره‌دا ڕێكده‌كه‌وێت.
له 16ى ئۆكتۆبه‌ر، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى به‌هاوكارى سوپاى پاسدارانى ئێران و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكى نێو یه‌كێتیی، ده‌ستیان به‌سه‌ر شارى كه‌ركووك و كێڵگه نه‌وتییه‌كاندا گرت.
باسنيوز