تەقینەوەیەکی بەهێز لە شەقامی پزیشکانی تکریت رووی دا

 تەقینەوەیەکی بەهێز لە شەقامی پزیشکانی تکریت رووی دا
ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شەقامی پزیشکانی شاری تکریت تەقییەوە و قوربانی لێ کەوتەوە.



بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، تەقینەوەکە سەرلەبەیانیی رۆژی شەممە 9/12/2017 لەڕێی ئۆتۆمبێلێکی جۆری دایۆ رووی داوە.



شانەی راگەیاندنی جەنگیی عێراقی رایگەیاندووە، تەقینەوەکە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی پاسەوانی باڵەخانەیەک لە شەقامەکە.



باسنیوز
Top