عێراق له‌ ژێر به‌ندی حه‌وته‌م هاته‌ ده‌ره‌وه‌

عێراق له‌ ژێر به‌ندی حه‌وته‌م هاته‌ ده‌ره‌وه‌
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، عێراق له‌ ژێر به‌ندی حه‌وته‌می میساقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌ندی حه‌وته‌م له‌ میساقی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌ 13 مادده‌ پێكهاتووه‌ و تایبه‌ته‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری و كرده‌وه‌ی شه‌ڕانگێزی، یاخود بوونی ناكۆكی له‌ نێوان دوو وڵات.

عێراق له‌ ساڵی 1990 به‌ بڕیاری ژماره‌ 678ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی له‌شكركێشی و داگیركردنی كوه‌یت، خرایه‌ ژێر به‌ندی حه‌وته‌می ئه‌و میساقه‌ و ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌، هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقی له‌ژێر ئه‌و به‌نده‌ راگه‌یاند.




K24
Top