تاوانەکانی میلیشیای حەشدی شەعبی دیکۆمێنت دەکرێت

 تاوانەکانی میلیشیای حەشدی شەعبی دیکۆمێنت دەکرێت
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژە بەوە دەکات کە تاوانەکانی حەشدی شەعبی بەدیکۆمێنت دەکرێت و دەخرێتە بەردەم کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.

د.فارس بریفکانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: "لە رووی دەرەوە ئێمە ئەو پێشێلکاری و تاوانانە بە دیکۆمێنت دەکەین کە لە کەرکووک و تەواوی ناوچە جێناکۆکەکان بەرامبەر ھاووڵاتییان ئەنجام دراون، دواتر تەواوی بەڵگەکان دەگەیەنینە دادگای نێودەوڵەتیی تاوانەکان، کۆنسوڵ و نوێنەری وڵاتان، ھەروەھا لە رووی نێوخۆییشەوە دەبێت دانوستاندن لەگەڵ حکوومەتی ناوەند بکەین و ھەموو فشارێکمان بەکاردەھێنین، تاوەکو حکوومەتی عێراق بێتە ژێر باری رێککەوتن و چارەسەر کردنی کێشەکان ئەو خەڵکە زەرەرمەندە، قەرەبوو بکرێنەوە".

ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەوەشی خستەروو: "داوای لێژنەیەکی بێلایەن دەکەین لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان، لێژنەیەک لە ھەموو فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی پێک بێت، پێکەوە ھەموو تاوانەکان بە دیکیۆمێنت بکەین".











باسنیوز
Top