پۆلیسی كەربەلا داوای دانانی كامێرای چاودێری لەنێو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەكات

پۆلیسی كەربەلا داوای دانانی كامێرای چاودێری لەنێو ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان دەكات
پۆلیسی كەربەلا داوا لە هاووڵاتیانی شارەكە دەكات كامێرای چاودێری لەنێو ئۆتۆمبێلە تاكسی و گشتی و تایبەتەكانیش جێگیر بكەن، هەروەها داواش دەكات لەنێو ماڵەكانیشدا كامێرای چاودێری دابمەزرێنن.


عەلا غانمی گوتەبێژی بەنێوی فەرماندەیی پۆلیسی كەربەلا ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند كاروانی هێزەكانیان بەنێو تەواوی جادە و شەقامەكانی شارەكەدا دەگەڕێن و هاووڵاتیان هان دەدەن كامێرای چاودێری لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان و ماڵەكانیان دابمەزرێنن.


غانمی ئەوەشی گوت كە فۆڵدەری ژمارەی هێڵی گەرمیان بەنێو خەڵكدا بڵاوكردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە ساتێكی ڕوودانی هەر بابەتێكی لەناكاو و چاوەڕوانەكراودا لە ڕێگەیانەوە پەیوەندی بە پۆلیسەوە بكەن.


گوتەبێژەكەی پۆلیس گوتیشی داوایان لە خەڵكی كەربەلا كردووە شتی گرانبەها و پارە لەنێو ئۆتۆمبێلەكانیان بەجێ نەهێڵن، ئەگەر دەشتوانن كامێرای چاودێری لەنێو تەواوی ئۆتۆمبێلەكانی شارەكەدا جێگیر بكرێت.
bas news-
Top