سەرچاوەیەك لە لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایكرد، بەگوێرەی بڕگەیەكی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018ی پێشنیازكراو، دوای رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزیری دارایی سەرپشك دەكرێت بۆ وەرگرتنی قەرزێك لە بانكە نێودەوڵەتییەكان كە بری 906 ملیۆن دۆلار بێت، بەمەبەستی كڕینی چەك و تەقەمەنی و ئامێری سەربازی بۆ ھێزەكانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق و وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و حەشدی شەعبی.
بری 80 ملیۆن دۆلاریش بۆ پڕچەككردنی حەشدی شەعبی بێت و ھەمان برە پارەش بۆ دەزگای دژە تیرۆر و 146 ملیۆن دۆلاریش بۆ وەزارەتی ناوخۆ و 600 ملیۆن دۆلاریش بۆ وەزارەتی بەرگری.
K24