به‌ڵێنده‌رێك كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ بردنى 178 ملیار دینار له‌ ئوردن ده‌ستگیر كرا

 به‌ڵێنده‌رێك كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ بردنى 178 ملیار دینار له‌ ئوردن ده‌ستگیر كرا
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئوردن، به‌ڵێنده‌رێكى عێراقییان له‌ شارى عه‌مان ده‌ستگیر كرد، كه‌ له‌سه‌رده‌مى (محه‌مه‌د تمێم) وه‌زیری پێشووى په‌روه‌رده‌، 178 ملیار دینارى بۆ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌یه‌ك وه‌رگرتووه‌ و پرۆژه‌كه‌ى جێهێشتووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌، ڕای گه‌یاند: "به‌ڵێنده‌رێكى تۆمه‌تبار به‌ ناوى (ف. خوزه‌یرى) له‌ شارى عه‌مان ده‌ستگیر كرا، كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌ بردنى 178 ملیار دینار عێراقی".

ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌، خاوه‌ن پرۆژه‌ى دروستكردنى قوتابخانه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌رده‌مى (محه‌مه‌د تمێم) وه‌زیری پێشووى په‌روه‌رده‌ و ئه‌ندامى ئه‌م خوله‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پارێزگاى كه‌ركووك، پرۆژه‌كه‌ى وه‌رگرتووه‌، گوتیشی: "به‌ڵام پاره‌كه‌ى وه‌رگرت و له‌ بانكه‌كانى ده‌ره‌وه‌ی دانا، پرۆژه‌كه‌شى جێبه‌جێ نه‌كرد".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ له‌سه‌ر بڕیارى دادگا كه‌ به‌ ئه‌نته‌رپوول دراوه‌، ئه‌و به‌ڵێنده‌ره‌ ده‌ستگیر كراوه‌.

پێشتر له‌ 16/ 9/ 2015، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى عێراق ڕای گه‌یاند، كه‌ له‌سه‌رتاسه‌رى وڵاتدا، پێویستییان به‌ 9000 قوتابخانه‌ى نوێ هه‌یه‌.









باسنيوز
Top