پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بودجەی گشتی دەکات

پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی بودجەی گشتی دەکات
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە و پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتوو تاوتوێ بكات.

سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24 راگەیاند، بڕیارە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی نوێنەران بودجەی ساڵی داھاتوو تاوتوێ بكات.

پێشتر پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتبووە دەست ئەنجوومەنی نوێنەران، بەڵام بۆ گۆڕانكاری لە چەند بڕگەیەك رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران كرایەوە و چاوەڕێش دەكرێت ئەمڕۆ حكومەت پڕۆژەكە بنێرێتەوە پەرلەمان.

تاوتوێكردنی پرۆژەی بودجەی ساڵی 2018، دە رۆژ لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەخایەنێت.




K24
Top