زاوایه‌ك به‌هۆى ته‌قه‌ى خۆشییه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

زاوایه‌ك به‌هۆى ته‌قه‌ى خۆشییه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا
له‌ پارێزگایه‌كی باشوورى عێراق، به‌تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ته‌قه‌ى خۆشى كردووه‌، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ زاوایه‌ك له‌كاتى ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه‌دا ده‌ستگر ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی پارێزگاى زیقار له‌ باشوورى عێراق، ڕای گه‌یاند: "مه‌فره‌زه‌كانیان زاوایه‌كیان له‌ كاتى ئاهه‌نگى بووك گواستنه‌وه‌دا ده‌ستگیر كرد".

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌، زاواكه‌ له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌یدا ته‌قه‌ى خۆشى كردووه‌، ئه‌وه‌ش به‌ پێی یاسا، ڕێگه‌ پێنه‌دراو و قه‌ده‌غه‌یه‌.

وةك رِوونكراوةتةوة، زاوا ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ناوى (ع. ڕ. ل)ـه‌ و ته‌مه‌نى 19 ساڵه‌، په‌شیمان نه‌بووه‌ته‌وه‌ له‌و كاره‌ى، بۆیه‌ به‌پێی بڕیارى (570 ق. ع)ى ساڵى 1982، درایه‌ دادگا.








باسنيوز
Top