سه‌رچاوه‌یه‌ك: وه‌زیرى گواستنه‌وه كه به گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تباره ئاماده‌ى لێپرسینه‌وه‌ى په‌رله‌مان نابێت
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له په‌رله‌مانى عێراق، ڕای گه‌یاند: "بڕیاربوو له دانیشتنى سبه‌ینێی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا (كازم فنجان)، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق ئاماده بێت و لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵدا بكرێت".
ڕوونیشی كرده‌وه، كه هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كه واده‌ى لێپرسینه‌وه‌كه دیاری كراوه، به‌ڵام وه‌زیره‌كه ئاماده‌ى دانیشتنه‌كه نابێت، گوتیشی: "وه‌زیری گواستنه‌وه، دوێنێ یه‌كشه‌مه به گه‌شتێك گه‌یشته وڵاتى ئۆكرانیا".
لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى په‌رله‌مان، له ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا، ڕای گه‌یاند، به‌تۆمه‌تى چه‌ند دۆسییه‌كی گه‌نده‌لى، بڕیاره له 28/ 11/ 2017 لێپرسینه‌وه له كازم فنجان حه‌مامى، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ى عێراق بكرێت.
باسنيوز