به‌ره‌ی توركمانی ترسی هه‌یه له روودانی سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی كه‌ركوك
له لێدوانێكدا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له لیستی به‌ره‌ی توركمانی حه‌سه‌ن تۆران دووپاتیكرده‌وه ئه‌وان به‌جیدی ترسیان هه‌یه له هه‌ر سه‌فقه‌یه‌كی سیاسی سه‌باره‌ت به كه‌ركوك له نێوان كورد‌و هه‌ندێك كوتله‌ی عێراقی رووبدات.
تۆران رایگه‌یاند ترسی ئه‌وان له كاتی ئێستادا زیاتر بووه، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق ده‌یان ئه‌فسه‌ری كوردی له پۆستی دام و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارێزگای كه‌ركوك جێگیركردووه.
تۆران جه‌ختیشی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان به هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌بوڵی سه‌فقه‌یه‌ك ناكه‌ن كه چاره‌نووسی كه‌ركوك بخاته به‌رده‌م مه‌ترسی و مافی ئه‌وانی تێدا بخورێ.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌و ئه‌ندامه توركمانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك به ماده‌ی 140 ناكرێت، به‌ڵكو باشترین چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و پارێزگایه‌یه به هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ، كه ئه‌وكات ده‌سه‌لاَته‌كان به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش به‌رێژه‌ی 32% بۆ نه‌ته‌وه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان دابه‌ش ده‌كرێت.