(لەمیس)یش چووە كۆشكی بەختەوە

(لەمیس)یش چووە كۆشكی بەختەوە
خانمە ئەكتەری توركی (توبا باكیستۆن)، لەو زنجیرە كۆمەڵایەتییانەی كە لەم دواییە لە توركیا بەرهەم هاتوون، رۆڵێكی سەرەكی گێڕاوە. زنجیرەكان ئەوەندە جێگای سەرنجن كە لە جیهاندا بۆ چەندین زمانی دیكە وەرگێڕدراون، یەكێك لەوانە زمانی كوردییە. رۆلێكی گرنگی خاتوو (توبا باكیستۆن) رۆڵی (لەمیس و ئاسی)یە. دوای بوونی پەیوەندییەكی خۆشەویستی لەنێوان (توبا و سامی سەیدان) كە وێنەگرێكی سینەمایە، لە ئاهەنگێكی تایبەت و قەشەنگدا بوونە هاوسەری یەكتر. شایانی ئاماژە پێدانە (توبا باكیستۆن) پێشتر نمایشكاری جلوبەرگ بووە، دواتر بۆتە ئەكتەر لە بواری دراما و كارە تەلەفزیۆنییەكان. لە كوردستانیش ئەو خانمە ئەكتەرە جەماوەرێكی زۆری هەیە، بۆیە دەڵێین پیرۆزە!
Top