سەرلەنوێ گرژی و ئاڵۆزی دەكەوێتەوە نێوان ئەرمەنستان و ئازربایجان

سەرلەنوێ گرژی و ئاڵۆزی دەكەوێتەوە نێوان ئەرمەنستان و ئازربایجان

نیكۆل باشینیان سەرۆك وەزیرانی ئەرمەنستان سوپای ئازربایجانی تۆمەتباركرد كە دزەی كردووەتە ناو خاكی وڵاتەكەی لە چوارچێوەی تازەبوونەوەی گرژیی نێوان ئەو دوو دەوڵەتە، لەلای خۆشیەوە واشنتۆن نیگەرانەو داوای دان بەخۆدا گرتنی لە هەردوولا كرد، پاریسیش دەڵێت دەبێت هێزەكانی ئازربایجان بكشێنەوە.
باشینیان لە كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەییدا ئاماژەی بەوە داوە كە هێزەكانی ئازربایجان سنوریان بەزاندووە، كە بە قووڵایی سێ كیلیۆمەتر لە لای باشوورەوە دزەیان كردووەتە ناو خاكی ئەرمەنستانەوە و هەوڵ دەدەن گەمارۆی دەریاچەی(سیفان)ی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات بدەن.
ناوبراو داوای كرد كە ئەم كێشەیە لە ڕێی كەناڵە دیپلۆماسییەكانەوە چارەسەر بكرێت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (نید برایس) لە توێتەر نووسیویەتی كە كە ئاگایان لە دۆخەكە هەیەو داوی لێ كردن دان بەخۆیاندا بگرن. هەروەها ئيمانوێل ماكرۆن سەرۆك وەزیرانی فەرەنساش داوای كرد كە پێویستە هێزەكانی ئازربایجان بە زووترین كات لە سەر سنووری نێوان ئەو دوو وڵاتە بكشێنەوە.
شایانی باسە شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتە لە پاییزی 2020 لەسەر داگیركردنی ناوچەی ناگۆرنی قەرەباغ بووە هۆی كوشتنی زیاتر لە شەش هەزار كەس و دۆڕانی یەریڤان و لە ئەنجامیشدا دەستبەرداری ئەو ناوچەیە بوو و كەوتەوە ژێر كۆنتڕۆڵی باكۆ.


گوڵان- بەهادین جەلال
Top