كلینتۆن پێنج خاڵ له‌ پێش ترامپه‌

كلینتۆن پێنج خاڵ له‌ پێش ترامپه‌
كلینتۆن باڵاده‌ستی ره‌های خۆی له‌ به‌رامبه‌ر ترامپ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ ده‌ست ده‌دات.

به‌پێی دوایین راپرسی، پاڵێوراوی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا هیلاری كلینتۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی 5% خاڵ له‌ پێش دۆناڵد ترامپی پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانه‌، كه‌ پێشتر 12 خاڵ له‌ پێش بوو.

به‌پێی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌ راپرسی رۆژانی 22-25 ئاب، 41% به‌شدارانی راپرسییه‌كه‌ ده‌نگیان به‌ كلینتۆن داوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی هه‌شتی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌ بچێت. له‌ كاتێكدا كه‌ 36% ده‌نگیان به‌ ترامپ داوه‌. به‌ڵام نزیكه‌ی 23% هێشتا بڕیاریان نه‌داوه‌ به‌ كێ ده‌نگ بده‌ن، یان به‌شداری هه‌لبژاردن ناكه‌ن.

له‌ راپرسییه‌كی پێشوودا، كلینتۆن 12% له‌ پێش ترامپ بوو، رێژه‌ی ده‌نگدان به‌ كلینتۆن له‌ نێوان 41 بۆ 45% دایه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو ترامپ به‌هۆی دامه‌زراوه‌ی خێرخوازیی بنه‌ماڵه‌ی كلینتۆن و نامه‌ نهێنییه‌كانی له‌ سه‌رده‌می وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ به‌ توندی هێرشی كرده‌ سه‌ر كلینتۆن، كه‌ ئاماده‌ نییه‌ لایه‌نی كۆمه‌كبه‌خش به‌ دامه‌زراوه‌ی‌ خێرخوازیی بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هه‌روه‌ها نامه‌ نهێنییه‌كانی ئاشكرا بكات.






K24
Top