ئۆپۆزیسیۆن شارۆچکەیەک رادەستی رژێم دەکات

 ئۆپۆزیسیۆن شارۆچکەیەک رادەستی رژێم دەکات
ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شارۆچکەیەک لە باشووری وڵاتەکەی رادەستی سوپای رژێمی سووریا دەکات.



رۆژی شەممە 27ـی ئابی 2016، یەکەم کاروانی هاووڵاتییانی مەدەنی و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن بە پاسی تایبەت بە میلیشیاکانی سەر بە رژێم، لە ناوچەی دارییا بەرەو غوتەی رۆژئاوا بەڕێکەوت.



چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن ماوەی چوار ساڵ دەستیان بەسەر شارۆچکەی دارییادا گرتبوو و لەلایەن سوپا و میلیشیاکانی سەر بە رژێم گەمارۆ درابوون، دواتر ئۆپۆزیسیۆن و رژێم رێککەوتن لەسەر رادەستکردنی شارۆچکەکە بە میلیشیاکانی سەر بە رژێم و گواستنەوەی خەڵک و چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن بۆ غوتەی رۆژئاوا لە نزیک دیمەشق و شاری ئیدلیب لە باکووری رۆژئاوای سووریا.



بەپێی زانیارییە بڵاو کراوەکان، بەهۆی رێککەوتنەوە، پێنج هەزار هاووڵاتیی مەدەنی دەگوازرێنەوە بۆ غوتەی رۆژئاوا لە نزیک دیمەشق و 700 چەکداری سوپای ئازادی ئۆپۆزیسیۆنی سووریاش، بە چەکی تایبەتیی خۆیانەوە (جگە لە چەکە قورسەکان)، بە پاسەکانی رژێم دەگوازرێنەوە شاری ئیدلیب.



لە مانگی ئاداری 2001ـەوە، شەڕی ناوخۆیی لەنێوان رژێمی سووریا و گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتە دروست بووە و بووەتە هۆی کوژرانی لانی کەم 300 هەزار هاووڵاتی و ئاوارەبوونی زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی دیکە.









باسنیوز
Top