ئه‌ردۆغان، پوتین له ورده‌كاری ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس ئاگادار ده‌كاته‌وه
سه‌رانی هه‌ردوو وڵات سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تیی مرۆیی بۆ حه‌له‌ب و خه‌باتی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كان به‌تایبه‌تی ریكخراوی داعش رێككه‌وتن.
به‌پێی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك، سه‌رچاوه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا رایگه‌یاند باسیان له دوایین پێشهاته‌كانی سوریا و شه‌ڕی دژی تیرۆریان كردووه كه هه‌ردوو لا به پێداگری له‌سه‌ر پێویستی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ، له‌سه‌ر گه‌یاندنی یارمه‌تی مرۆیی بۆ حه‌له‌ب رێككه‌وتن.
سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی جه‌رابلوس كه بابه‌تی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی نێوان سه‌رانی هه‌ردوو وڵات بووه، ئه‌ردۆغان ده‌رباره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات زانیاری داوه پوتین، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ورده‌كاری ئه‌م بابه‌ته بۆ رای گشتی ئاشكرا بكات.
K24