داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی 12 كەس لەئێران دەكرێت

داوای راگرتنی سزای لەسێدارەدانی 12 كەس لەئێران دەكرێت
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەئێران داوا لە حكوومەتی ئێران دەكات، كە بڕیاری لەسێدارەدانی 12 بەندكراو رابگرێت.

ئەمرۆ شەممە ئەحمەد شەھید نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پرسی مافی مرۆڤ لەئێران لە بەیاننامەیەكدا داوا لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەكات كە سزای لەسێدارەدانی 12 بەندكراوی ئێرانی رابگرێت.

لە بەیاننامەكەدا ھاتووە كە تۆمەتی سەرجەمیان بازرگانیكردن و مامەڵەكردن بەماددەی ھۆشبەر بووە، بەڵام ھەندێكیان بێتاوانن و بازرگانی گەورەتر لەپشت دۆسێكانەوە ھەیە.

ھەرچەندە رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ چەندین جار رەخنەیان لە كۆماری ئیسلامی ئێران گرتووە لەبارەی سزای لەسێدارەدان لەو وڵاتە، بەڵام تا ئێستا لە سێدارەدان لە ئێران بەردەوامە و لەساڵی رابردوودا 966 كەس لەئێران لەسێدارە دراون.










K24
Top