حاڵی دێڤید كامیرۆن دوای دەست لەكاركێشانەوەی لە حكومەت
دێڤید كامیرۆن تا پێش ماوەیەكی كورت سەرۆك وەزیرانی دووەم زلهێزی جیهان بوو، لە هەر شوێنێكدا لەلایەن خەڵكی زۆرەوە گەمارۆ دەدرا و خەڵكی لێ كۆدەبووەوە، بەڵام وەك لەو وێنەیەدا دەردەكەوێ، ئەو زەمانە كەس بەلای دێڤید داناچێ.
دێڤید كامیرۆن كە تەمەنی تەنها 49 ساڵە، كاتێ هەفتەی رابردوو بەپێ خواسی لە كەنار شەقامێكدا لە شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێلدا لە شاری كۆرنۆلی بەریتانی لەسەر دیوارێك دانیشتووە و وێنەیەكی گیراوە. وا دەردەكەوێ كەس لای لێ ناكاتەوە و هیچ گرنگییەكی پێ نادرێت. بەڵكو وەك هەر كەسێكی ئاسایی خەریكی خواردنی لەفەیەكی ماسی و فینگەرە.