نووسه‌رێكی تورك ئامانجی توركیا له ناردنی هێز بۆ جه‌رابلوس ئاشكرا ده‌كات
عه‌بدولقادر سه‌له‌فی، نووسه‌ری رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "له رۆژی یه‌كه‌می هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه‌كه و كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی جه‌رابلوس ته‌نها 450 سه‌رباز به‌شدارییان كرد، به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه به‌رز ده‌بێته‌وه و توركیا ئاماده‌كاری كردووه نزیكه‌ی 15 هه‌زار سه‌رباز بنێرێته ناوچه‌كه".
سه‌له‌فی ده‌ڵێت: "توركیا ناوچه‌یه‌كی ئارامی له سووریا ده‌وێت، به‌ڵام به‌بێ كورد".
پێشتریش توركیا به‌رده‌وام داوای دابینكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارامی ده‌كرد له باكووری سووریا "رۆژئاوای كوردستان" و پێده‌چێ وڵاتانی هاوپه‌یمانی، به‌تایبه‌تیش ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ڵمانیای بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و ناوچه‌یه رازی كردبێت، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره نایه‌وێت كورد له‌و ناوچه‌یه نزیك بێته‌وه.
بن عه‌لی یه‌ڵدریم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 26ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2016، به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی و هێزه كوردییه‌كانی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، ئه‌وان تا ئارامی و سه‌قامگیری سنووره‌كانییان ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، به‌رده‌وام ده‌بن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، بۆ دووه‌م رۆژ له دوای یه‌ك، تۆپخانه‌كانی توركیا له‌ناو سنووره‌كانی سووریا، شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه"ی بۆردومان كرد, به بیانووی ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانان رێز له رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناگرن و به‌رده‌وامن له پێشڕه‌ویكردن.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، سه‌رچاوه میدیاییه‌كان بڵاوییانكرده‌وه، ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا، به پاڵپشتی سوپای توركیا، كۆنتڕۆڵكردنی "ته‌ل شوعه‌یر"یان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌ممه، توركیا ژماره‌ی تانكه‌كانی له خاكی سووریا زیاد كرد و به زمانێكی "توند"یش هۆشداری دایه هێزه كوردییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه پاشه‌كشه بكه‌ن، كه پێشتر كۆنتڕۆڵییان كردبوو.