پەیەدە و رژێمی ئەسەد دەست بە گۆڕینەوەی دیلەكانیان دەكەن

پەیەدە و رژێمی ئەسەد دەست بە گۆڕینەوەی دیلەكانیان دەكەن
ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا لەسەر زاری بەرپرسانی باڵای سووریا بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ هەینی هێزەكانی رژێمی ئەسەد و ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان دەستیان بەگۆڕینەوەی دیلەكانی نێوانیان كرد.


سەرچاوەكە ئاماژەی بەوە نەكرد كە ژمارەی ئەو دیلانە چەند بوون كە ئالوگۆڕیان پێ كراوە.


پێشتریش هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا ئاماژەیان بەوە كردبوو كە دوای ئەوەی شەڕی نێوانیان وەستاوە، ئاسایشی رۆژئاوا توانیویەتی 232 سەربازی رژێم دەستگیر بكەن؛ هاوكات سەرچاوەیەك لە رژێمی ئەسەد لە حەسەكە ئاماژەی بەوە كردبوو كە ژمارەی دیلەكانیان لە 130 كەس تێپەر ناكات.
Top