ئەمەریکا هۆشداریدا لە هاتوچۆی هێزی دەریایی ئێران لە کەنداودا

ئەمەریکا هۆشداریدا لە هاتوچۆی هێزی دەریایی ئێران لە کەنداودا
کۆشکی سپی ئەمەریکا ئەمڕۆ ٢٦ی ئابی ٢٠١٦ ڕایگەیاند، هاتوچۆی و مامەڵەی بەلەم وکەشتییەکانی ئێرانی لە ئاوەکانی ناوچەی کەنداو، کە ڕووبەڕووی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا بونەتەوە مایەی دوودڵیە و دەبێتە مایەی دروستبوونی حساباتی هەڵە.

جۆش ئیرنست وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایانگەیاند "نێتی بەلەمە ئیڕانییەکان لەو ڕووداوانەدا ئاشکرانین ، بەڵام هەڵسوکەوتەکان قبوڵکراو نین".

وتەبێژی کۆشکی سپی وتیشی "لە پانتاییەکی بەرتەسکی وەک گەرووی هورمز ومەترسیەکانی ئەگەڕی ڕوودانی هەڵەی حساب بۆ نەکراو هەیە".

وتەبێژەکەی کۆشکی سپی جەختیکردەوە، جمووڵی بەلەمە ئێرانییەکان لە ئاوەکانی کەنداودا مەترسی پێکادانی دروستکردووە و مایەی دودڵیشە.

لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا کە لەلایەن هێزی دەریایی ئەمەریکاوە ڕۆزی ٢٥ ئابی ٢٠٦ بڵاوکراوەتەوە ، دەریدەخات چەندە بەلەمێکی هێزە دەریاییەکانی ئێران ڕووبەڕووی کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکا دەبنەوە لە گەرووی هورمز، ڕووداوەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە بە مەترسیدار ناوبراوە.

لێپرسراوێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ئاشکرایکرد، ڕۆژی ٢٤ی ئابی ٢٠١٦ چوار کەشتی ئێرانی بە خێراییەکی زۆر و بە چەکی ئاشکراوە لە گەرووی هورمزدا، بە تەنیشت کەشتیەکی جەنگی ئەمەریکیدا تێپەڕیوون، ئەو ڕووداوەش بۆ ئێمە ڕێگریکردنە و مایەی مەترسییە.

ئەو لێپرسراوە ئەمەریکییە جەختیکردەوە، سەرباری ئەوەی کەشتییە جەنگییەکەی ئەمریکا چەند تەقەیەکی وریاکردنەوەی کردووە، بەڵام بەلەم و کەشتییە ئێرانییەکان گوێیان پێنەداوە، ویستوشیانە پەیوەندی بەو کەشتییە ئێرانییانەوە بکەن، بەڵام بێ سوود بووە.

گەروی هورمز لەلایەن ئێرانەوە بە ناوچەیەکی ژێر هەژموونی هێزی دەریایی وڵاتەکەی دەزانێت، بەهۆی ئەوەی بە دەروازەی تێپەربوونی سەرجەم کەشتییە نەوتی و بازرگانییەکان دادەنرێت کە لە کەنداوەوە بە ئاراستەی ئەوروپا و ئاسیا هاتووچۆ دەکەن، بۆیە لە هەموو کاتێکدا بە ناوچەیەکی ستراتیژی دادەنرێت بەلای زلهێزەکانی جیهانەوە.
Top