سوپای توركیا هێرشیكردە سەر یەپەگە

سوپای توركیا هێرشیكردە سەر یەپەگە
ئێوارەی رۆژی هەینی 26-8-2016، هێزێكی سوپای توركیا لەسەر سنووری شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان هێرشیكردە سەر هێزێكی یەپەگە، یەپەگەش وەڵامی هێرشەكەی دایە و تاوەكو ئێستاش شەڕ و پێكدادان بەردەوامە.

شەڕەكە لە گوندی (عەین دیوار) ی سەر بە شاری دێركی رۆژئاوای كوردستان روویداوە، كە هاوسنوورە لەگەڵ شارۆچكەی جزیرێی باكووری كوردستان.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە شاری دێرك بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "شەڕڤانانی یەپەگە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوە و، تاوەكو ئێستاش شەڕ لەسەر سنوور بەردەوامە".

ئەم شەڕە لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە 24-8-2016، بە بەشداری سوپای سووریای ئازادی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا، ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی و وشكانی بۆ سه‌ر جه‌رابلوس له‌ رۆژئاوای كوردستان (باكووری حه‌له‌ب) له‌لایه‌ن سوپای توركیا دەستیپێكرد و لە ئێوارەی هەمان رۆژ جەرابلوس کۆنترۆڵکرا. ئەمەش كاردانەوەی تووندی یەپەگە و پەیەدە و حكومەتی سووریای لێكەوتەوە.





رووداو
Top