له‌سه‌ر داوای ئه‌ردۆگان په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ پۆتین له‌باره‌ی سوریاوه ئه‌نجامدرا
له‌هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی سپۆتنیكدا هاتووه، كرملین به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، تێیدا رایگه‌یاند، به ده‌ستپێشخه‌ری لایه‌نی توركی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌نێوان سه‌رۆكی روسیا و توركیا ئه‌نجامدرا، له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا هه‌ردوو سه‌رۆك به‌وردی باسیان له ره‌وشی سوریا كرد و هه‌وڵی هه‌ردوولایان له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌گرنگ وه‌سف كرد.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه هه‌ردوو سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون په‌یوه‌ندییه كه‌سییه‌كانیان له‌گه‌ڵ یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌جندا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رده‌وان بێت، وتیشی، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی كه‌سییه‌كان له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی هه‌ردوولا و نێوده‌وڵه‌تی رێككه‌وتن.
لای خۆیه‌وه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئاشكرای كرد، كه لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات زانیاری بە سەرۆکی رووسیا ڤلادیمێر پوتین دا و تێیدا هەردوولا تیشکیان خستە سەر رووبەرووبوونەوەی تیرۆر بەتایبەتی داعش لەناوچەکەدا.
هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی کە لە لوتکەی " G-20" کە لە کۆماری چین ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن.
هەردوو سەرۆك سووربوونی خۆیان دووپاتکردەوە بۆ قۆناغی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا ورووسیا، هاوکات هەردوولا هاوڕابوون لەسەر خێرا کردنی هەوڵەکان بۆ گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ شاری حەلەب لە سووریا.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا ئەردۆغان زانیاری دایە پوتین لەسەر ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات کە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش و گروپە تیرۆریستیەکانی دیكە.
لە بەشێکی تری پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ئەردۆغان و پوتین رێكکەوتن لەسەر ئەوەی کە لە لوتکەی " G-20" کە لە کۆماری چین ئەنجام دەدرێت، کۆبوونەوەیەکی دوو قۆڵی ئەنجام بدەن