ئایسلەندا پارە نادات بەو کۆچبەرانەى کەهاوسەرگیرى لەگەڵ کچى وڵاتەکەى دەکەن ​

ئایسلەندا پارە نادات بەو کۆچبەرانەى کەهاوسەرگیرى لەگەڵ کچى وڵاتەکەى دەکەن ​
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەری ئایسلەندا ڕەتیکردەوە کە حکومەتی ئایسلەندا بڕێک پارە بدات بە هەر کۆچبەرێک کە هاسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی ئایسلەندیدا بکات.

بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەری ئایسلەندا لەو بارەیەوە بە ئێن ئاڕ تی ڕایگەیاند "ئەو زانیارییانەی لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبوونەتەوە دەربارەی ئەوەی کە حکومەتی ئایسلاندا بڕی پێنج هەزار دۆلار ئەدات بە هەر کۆچبەرێک کە ئافرەتێکی ئاسلەندی بهێنێت دروست نییە".
ئەوە لە کاتێکدایە، هەندێک ماڵپەر و میدیای کوردی لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردەوە کە وڵاتی ئایسلەندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دانیشتوان و هاوسەنکردنەوەی ڕێژەی نێر و مێ لە وڵاتەکەدا، بڕی پێنج هەزار دۆلار و خانوو و مافی پەنابەری ئەدات بە هەر کۆچبەرێک کە هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێکی ئایسلەندا بکات.
Top