پۆتین: 40 مووشه‌كی نوێ له كۆگای چه‌كه‌كاندا زیاد ده‌كه‌ین
له‌میانه‌ی به‌شداری كردنی له پێشه‌نگای نێوده‌وڵه‌تی ئارمی 2015 دا تایبه‌ت به ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی كه له مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا به‌ڕێوه‌چوو، فلادیمێر پۆتین وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند هه‌ر وه‌كو پێشتر ڕووسیا گرنگی زۆر به پێشوه‌چوونی هێزه‌كانی سه‌ربازیی ده‌دات.
له‌م ڕووه‌شه‌وه پۆتین ڕوونیشى كرده‌وه كه ڕووسیا 40 مووشه‌كی بالیستی و كیشوه‌ربڕ كه توانای تێپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌كانی به‌رگری هه‌یه له كۆگای چهكهكانیدا زیاد ده‌كات.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ینس ئێستولتێنبێرگ سكرتێرى گشتى ناتۆ بڕیارى نوێى روسیاى له‌باره‌ى په‌ره‌پێدانى موشه‌كى بالستیك ئیدانه كرد و به مه‌ترسییه‌كى گه‌وره‌ى وه‌سف كرد.
ڤێلادیمێر پۆتین سه‌رۆك كۆمارى روسیا رایگه‌یاند: كه زیاتر له 40 موشه‌كى بالستیكى له بنكه سه‌ربازییه‌كانى وڵاته‌كه‌یان جێگیر كردووه.
هاوكات جۆن كێرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ویڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانى خۆى ؛ داواى له مۆسكۆ كرد كه رێز له رێككه‌وتننامه‌ى ئێستارت بگرێت.