ئه‌مرۆ شه‌ممه 21 كه‌س له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رژێمی سوریا كوژران
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی سوپاى ئازاد بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى لیواى هه‌شتایان له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب به ته‌واوه‌تى كۆنترڵ كرده‌وه پاش ئه‌وه‌ى هێزه‌كانی رژێم رۆژى هه‌ینی رایانگه‌یاندبوو گوایه كۆنترۆڵیان كردووه، له‌و باره‌وه روانگه‌ى مافی مرۆڤ له سووریا رایگه‌یاند كه له شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی كۆنترۆڵ كردنه‌وه‌ى ئه‌و بنكه‌یه‌دا هێزه‌كانی سوپاى ئازاد توانیویانه 100 سه‌رباز له سه‌ربازه‌كانی رژێم بكوژن به‌رانبه‌ر به كوژرانی 43 كه‌س له چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن، هاوكات هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن توانیویانه چوار تانك و دوو كامیۆنی سه‌ربازی تێكبشكێنن جگه له به‌دیل گرتنی ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كانی رژێم.
هاوكات چالاكوانان رایانگه‌یاند كه شه‌ڕوپێكدادان له ده‌روازه‌ى گه‌ڕه‌كی حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د له شاری دیمه‌شق رووی دا‌و لاى خۆیانه‌وه هێزه‌كانی رژێم ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌یان بۆردمان كرد، له شارى حه‌له‌بیش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپاى رژێم گه‌ڕه‌كی ساخووریان بۆردومان كرد، له ده‌رعایش هێزه‌كانی رژێم شارى نه‌وایان بۆردومان كرد‌و له ئاكامدا یه‌ك كه‌س كوژراو ژماره‌یه‌كی دیكه‌یش برینداربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هێزه‌كانی رژێم به تۆپى قورس گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى دیر الزوریان بۆردومان كرد له‌كاتێكدا شه‌ڕوپێكدادان له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی ره‌شیدییه‌و روسافه له نێوان هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و هێزه‌كانی رژێمدا رووى دا.