ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، دیمه‌شقی هه‌ژاند
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، له گه‌ڕه‌كی مزه‌ی شاری دیمه‌شق و له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی مزه روویداوه و ته‌له‌ڤزیۆنی رژێمی سووریا به هه‌وڵ بۆ هێرش كردنه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه ناوی بردووه.
سه‌رچاوه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كه زۆر به‌هێز بووه و له هه‌موو دیمه‌شق بیستراوه و ئاگرێكی گه‌وره له فڕۆكه‌خانه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه.
رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاندووه، ئوتومبێلێكی بۆمبڕێژكراو له خاڵێكی پشكنین له نزیك فڕۆكه‌خانه‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.