خامه‌نه‌یى به‌رزى رێژه‌ى ده‌نگده‌ران له هه‌ڵبژاردندا به وه‌ڵامدانه‌وه‌ى نه‌یارانى ده‌زانێت
رابه‌رى شۆرشى ئیسلامى ئێران ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه بوونى به‌شداریكردنى زۆرینه‌ى گه‌لى ئێران له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ماناى بوونى به‌هێزى نه‌ته‌وه و گه‌لى ئێران ده‌سه‌لمێنێت.
واش بڕیاره سبه‌ى هه‌ینى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئێران ده‌ست پێ بكات كه هه‌شت كاندیدكراو ركابه‌رى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كه‌ن و له‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش خامه‌نه‌یى پاڵپشتى و پشتیوانىٍ هیچ كاندیدكراوێكى هه‌ڵبژاردنه‌كه ناكات.