رِوسیا رِێگرى ده‌كات له به‌ئه‌ندام بونى ئێران له رِێكخراوى شانگهاى
حكومه‌تى رِوسیا دژایه‌تى خۆی بۆ به‌ئه‌ندام بونى ئێران له رِێكخراوى هاوكارى شانگهاى رِاگهیاند و دژى ئه‌و ههولاَنه وه‌ستایه‌وه بۆ به‌ئه‌ندام بونى ئێران له‌و رِێكخراوه.
"سرگی لافورۆڤ" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا رِایگهیاند:
رِهنگه ئێران له ئه‌ندامیه‌تى رِێكخراوى شانگهاى دوربخرێته‌وه چونكه ئه‌و ولاَته له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تیه‌وه گه‌مارۆی ئابورى دراوه بۆیه نابێت له‌و رِێكخراوهدا ئه‌ندام بێت.
هه‌روه‌ها وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رِوسیا هه‌ڵوێستى ولاَتهكهى لهمهرِ به‌ئه‌ندام بونى ئێران له‌و رِێكخراوه ئاشكرا كرد و گوتی:
رِوسیا دژى به‌ئه‌ندام بونى ئێرانه له رِێكخراوى شانگهاى بۆ هاوكارى و نایه‌وێت ئێران ببێته ئه‌ندام له‌و رِێكخراوه.
شایانى باسه رِێكخراوى شانگهاى بۆ هاوكارى هه‌ریه‌ك له ولاَتانى قیرغستان و رِوسیا و قهزاغستان و ئۆزباكستان و تاجیكستان تێیدا ئه‌ندامن.