سەرۆكی رێكخراوی (نیان): له‌ جیاتى دارچاندن، دار پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین.

سەرۆكی رێكخراوی (نیان): له‌ جیاتى دارچاندن، دار پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییان ده‌كه‌ین.
به‌ مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌ سه‌وزایى شارۆكه‌ى سۆران، رێكخراوێكی ژینگه‌یی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌ر ماڵه‌ و دار نه‌مامێك پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌كات.

"ره‌فیق كه‌ریم ستوونی" سه‌رۆكی رێكخراوی "نیان" بۆ ژینگه‌پارێزی، به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند: بڕیارمان داوه‌ جیاوازتر له‌ ساڵانی رابردوو، هه‌ڵمه‌تێكى دارچاندن ئه‌نجام بده‌ین، له‌ جیاتى دارچاندن، دار پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتییانى سۆران ده‌كه‌ین.
ستوونى ده‌ڵێت: له‌و شوێنانه‌ى كه‌ دار و بارى كه‌مه‌ یان ئه‌وانه‌ى داریان نه‌چاندوه‌ و تواناى كڕین و چاندنیان نییه‌، داریان به‌ دیارى پێكه‌ش ده‌كه‌ین.

ئاماژه‌شى به‌وه‌دا، 300 دارى سنۆبه‌ر و جۆره‌كانى ترمان له‌ به‌رزێوه‌ سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى دارستانى سۆران هێناوه‌ له‌و شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كه‌ین كه‌ زه‌روور بێت و سه‌وزاى كه‌مى لێ بێت.

زیاتر گوتی: هه‌ڵمه‌تێكمان به‌ نێوی ماڵ و دار ده‌ست پێ كردوه‌، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌ر ماڵ و دارێكی نه‌مامییان پێشكه‌ش بكه‌ین، به‌مه‌ش رێژه‌ى سه‌وزاى زیاتر ده‌بێت له‌ شارۆكه‌ى سۆران.
Top