"ستار وۆرز" پێش "ئاڤاتار" کەوت

بەشی نویێ زنجیرە فیلمی سینەمایی "ستار وۆرز" بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆردی نوێ، دوایین ریکۆردیشی توانی پێش فیلمی "ئاڤاتار" بکەوێت.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە، کۆمپانیای دیزنی رایگەیاندووە، بەشی نوێی "ستار وۆرز" بەناوی "فۆرس ئەویکنز" داهاتی لە ئەمەریکای باکوور گەیشتە 758.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی.
بەمەش داهاتی پێش فیلمی "ئاڤاتار" کەوت کە 760 ملیۆن دۆلار بوو و لە ساڵی 2009ـدا لە ئەمریکای باکوور بەدەستهی هێنابووە، بەڵام لەسەر ئاستی جیهاندا تا ئێستا "ئاڤاتار" پڕداهاتترین فیلمە لە مێژووی سینەمادا.
ئەم فیلمە لە کۆتایی پارساڵدا و لە ماوەی 12 رۆژدا داهاتی گەیشتە یەک ملیار دۆلاری ئەمریکی.
بڕیارە ئەم فیلمە سینەماییە رۆژی شەممەی داهاتوو لە هۆڵە سینەماییەکانی چین نمایشبکرێت، کە بە دووەم گرنگترین بازاڕی فیلم لە دوای وڵاتی ئەمریکا دەژمێردرێت
Top