لە درێژەی کارو چالاکییەکانی لیژنەی رۆشنبیری کۆلێژ، کۆتا سمیناری ساڵی ٢٠١٥ رێکخرا بۆ(پ.ی.د. فۆاد رشید ) مامۆستای کۆلیژەکەمان لەژێر ناوی (تەکنەلۆژیای ھاوچەرخ و ئەدەب )ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە دەقی ئەدەبی ڕەنگدانەوەی قۆناغەکەی خۆیەتی ، بۆیە لەم سەردەمەش تەکنەلۆژیا کاریگەری کردۆتە سەر دەقی ئەدەبی: بەرێزیان چەند جۆرە ژانرێکی ئەدەبی دەستنیشانکرد کە بە ھۆی مۆبایل و ئینتەرنێت دورست بوینە وەک : ١-مۆبایلە شیعر : کەکۆنترین دەقی تەکنۆلۆژیە لە کۆمەلگەی ئێمە ، لەم چەرخەی تەکنەلۆژیا . ٢-شعری (نانۆ)(nano poem) :چرکردنەوەی زمانە لە (٣تا٥)وشە ، کە شیعرێک بەچەند وشەیەک دادەڕێژرێت. ٣- فەیسبوکە شعر : ئەو شیعرە واتا دارەیە کە مرۆڤ لە ساتێک دایدەبەزێنێ بۆ مەبەسـێک . ٤-رۆمانە مۆبایل : ئەم جۆرە رۆمانە لە ئەدەبی ئێمە دا تائێستا دروست نەبووە . ٥- دەقی دیجیتالی(ھایپەر تێکست ): ئەم دەقەیە کەئاوێتەی مەڵتی میدیا دەکرێت ، واتە نوسەر سود لە کەرەستە جیاوازەکان وەردەگرێت " ئەم جۆرە ژانرەش تائێستا لای کورد دروست نەبووە . لە کۆتایی دا ئامادەبوان لە مامۆستایان و قوتابیان راو پێشنیارەکانیان ئاراستەی بەرێزیانکرد .
کارزان کانەبی