دەرهێنەری فیلمی "ستیڤ جۆبز" دڵگرانە

دەرهێنەری فیلمی
دەرهێنەری ئەمەریکی دانی بویل، دڵگرانیی خۆی سەرنەکەوتنی دوایین فیلمی لە رووی داهاتەوە نیشاندا.

تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە، فیلمی سینەمایی "ستیڤ جۆبز" کە قسەو باسی زۆری لەبارەیەوە کرا تا بڵاوکرایەوە، بەڵم پێشوازی هەوادارانی سینەمای لەم بەرهەمە وەک پێویست نەبووە.

ئەم فیلمە سینەماییە کە بودجەی بەرهەمهێنانی 30 ملیۆن دۆلاری ئمەریکییە، باس لە کەسایەتی و داهێنانەکانی خاوەنی کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، ستیڤ جۆبز دەکات.

داهاتی ئەم فیلمە لە سینەماکانی ئەمەریکادا، 19.660 ملیۆن دۆلاری تا ئێستا بەدستهێناوە و بەهۆی کەمی پێشوازی کردن لەم بەرهەمە بەشیکی زۆری هۆڵە سینەماکانی ئەمەریکا نمایشی فیلمەکەیان وەستاند.
Top