فستیڤاڵی "سەردار عەزیزخانی موکری" لە ماوەی دوو رۆژدا لە بۆکان بەرێوە چوو

فستیڤاڵی
فستیڤاڵی سەردار عەزیزخانی موکری، رۆژانی چوارشەم و پێجنشەم ١٦ و ١٧ی ئەلیوول (٢٥ و ٢٦ی خەرمانان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی "سیمورغ"ی بۆکان بەڕێوەچوو.
لەم سستیڤاڵەدا کە بە بەشداری نووسەران و مێژوو نووسان بەڕێوە چوو، شارەزایانی مێژووی ناوچەکە رۆڵی سەردار عەزیز خانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا خستە بەر تیشکی لێکۆڵینەوە.
عەزیز خانی موکری، لە گوندی نەستانی سەر بە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووە و لە ماوەی ژیانیدا، بەهۆی خوێندەواری و لێهاتوویی لە دەسەتەڵاتی ئەوکاتی قاجاریەکاندا زۆر پێشکەوتووە. فەرماندەیی هەموو هێزە چەکدارەکانی ئێران، بەڕیوەبەرایەتیی "دارلفنوون"، وەزیری بەرگری و زۆر پۆستی دیکەی بەڕیوە بردووە.
سەردار عەزیزخان جگە لە زمانی کوردی، زمانەکانی فارسی و تورکی وعەربیشی باش زانیوە.
عەزیز خان موکری، ساڵی ١٨٧٠بە هۆی پیری لە شاری تەورێز کۆچی دوایی کردووە.
Top