لە ئاکرێ پێشانگایەکی فۆتۆگرافی دەکرێتەوە

لە ئاکرێ پێشانگایەکی فۆتۆگرافی دەکرێتەوە
رێکخراوی کوردستان فۆتۆ، پێشانگایەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە شارۆچکەی ئاکرێ لەو شارۆچکەیە کردەوە.
پێشانگاکە بە چاودێری قایمقامی ئاکرێ و بەرپرسانی فەرمانگە حکومییەکان کرایەوە، تێیدا ١٣ وێنەی سروشتی ئەو شارۆچکەیەوە خرانەڕوو.
لە کۆتایی پێشانگەکەدا، خەڵاتی یەکەم، دووەم و سێیەم بە باشترین وێنەی بەشداربووەکان بەخشرا.
پێشانگاکە بەهاوکاری پەیمانگای رۆژینا کرایەوە و بۆ ماوەی یەک رۆژ بەردەوام بوو.
Top