لە هەولێر یادی سادق هەریری كرایەوە
ئەم چالاکییە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە هاوكاری لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بەڕێوەچوو.
یادی ساڵێك بەسەر تێپەڕبوونی كۆچی دوای هونەرمەندی گۆرانیبێژ و پێشمەرگە سادق هەریری، لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێر بەرێوەچوو.
لەم یادەدا جگە لە فیلمێكی دیكۆمێنتاری، وتاری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، فەرهەنگ غەفور، خوێندرایەوە، تێیدا رۆڵی بەرچاوی گۆرانیبێژ لە تەمەنی هونەری دا خستەڕوو كە خزمەتێكمی زۆری هونەری موزیكی كوردی كردووە.
هەروەها سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان، هیوا سوعاد وتارێکی پیشکەشکەد، لە كۆتایشدا دا وتاری بنەماڵەی هەریری خوێندرایەوە، لە وتەكاندا ئاماژە بە ئاستی رۆشنبیری هونەری گۆرانیبێژ کرا كە لە رێگەیەوە خزمەتی بە هونەری كوردی کردووە.