هونەرمەندێک پۆرترەی کەسایەتییەکان تەنیا بە قەڵەم جاف دەكێشتێتەوە

هونەرمەندێک پۆرترەی کەسایەتییەکان تەنیا بە قەڵەم جاف دەكێشتێتەوە
هونەرمەندی خەڵکی نایجیریا، "ئۆسکار ئۆکۆنۆ" کە تابلۆی پۆرترەی کەسایەتییەکان تەنیا بە قەڵم جاف دەێكێێتەوە، بەم دواییانە رووخساری باراک ئۆباماشی کێشاوتەوە.
ئۆسکار ئۆکۆنۆ، یەکەم هونەرمەند نییە تابلۆکانی بە قەڵەم جاف دەکێشیتەوە، ئەم جۆرە نیگارکێشانەویە لە ساڵانی چلەکانی سەدەی رابردووەوەهەیە. هونەرمەندی تەمەن ٢٢ ساڵی نایجیریایی، دەڵێ: کاتێک دیتم کەسانێک تەنیا بە قەڵەم جاف وێنە دەكێشنەوە، منیش خولیای ئەم کارە بووم.
ئەم هونەرمەندە، تا ئێستا رووخساری چەندین کەسایەتیی ناوداری وەک "مۆرگان فریمەن"ی ئەکتەری ئەمریکایی، "چینوا ئاچەبە"ی نووسەری نایجیریایی و "ریانا"ی گۆرانی بێژی ناوداری پۆپی کێشاوەتەوە و بڕیارە ساڵی داهاتوو بەرهەمەکانی لە پێشانگایەکدا پێشان بدات.
Top