ئەم نووسەرە دوو ملیار دانە لە کتێبەکانی فرۆشراوە

ئەم نووسەرە دوو ملیار دانە لە کتێبەکانی فرۆشراوە
"ئاگاتا کریستی"، بە پڕخوێەرترین نووسەری چیرۆکی پۆلیسی ناسراوە و لە ٩٠ساڵی رابردوودا دووملیار دانە لە کتێبەکانی فرۆشراوە.
هێدنێک کەسیش پێیان وایە ئەم بەرهەمانە نزیکەی چوار ملیاردانەیان لێ فرۆشراوە. هەر چۆنێک بێتم ئەم نووسەرە خاوەنی پڕفرۆشترین کتێبی سەدەی رابردووە.
ئاگاتا کریستی، لە پاریسی خەریکی خوێندن بوو کە بە هۆی جەنگی جیهانیی یەکەمەوە خوێندنەکەی بۆ تەواو نەکرا. رەنگە ئەگەر ئەم رووداوە رووی نەدابایە، ئەو لە جیات نووسین رووی کردبایە مۆسیقا ژەنین یان گۆرانی بیژی، بەڵام جەنگی جیهانی رووی دا و کریستی لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی بیستەم نازناوی "شاژنی تاوانکاری"ی بەدست هێنا و وەک گەورەترین نووسەری چیرۆکی پۆلیسیی سەدەی بیستەم ناسرا.
سپەتەمبەری ساڵی ٢٠١٥، ١٢٥ ساڵ بە سەر لەدایک بوونیدا تێدەپەڕێت.
بەپێی بەراوردێک کە نەوەی ئەم نووسەرە لە سەر ماڵپەڕی دایەگەورەیدا بڵاوی کردووەتەوە، بەرهەمەکانی کریستی، لە بەریتانیا یەک ملیار دانە و لە وڵاتانی دیکەش ئەوەندەیان لێ فرۆشراوە و بۆ سەر ١٠٠ زمانی نەتەوەکان وەرگێڕدراون.
ئەم نووسەرە، ٦٦ رۆمان و چەندین چیرۆکی کورت و شانۆنامەی پۆلسیی نووسیوە.
"ئاگاتا مەری کلاریسا" کە بە نازناوی هاوسەری یەکەمی ناوی دەرکردبوو، رۆژی ١٢ی جانیڤەریی ١٩٧٦ کۆچی دوایی کردووە.
Top