دەرهێنەرێکی عەرەب فیلمێک لەبارەی هەڵەبجە بەرهەمدەهێنێت
فیلمی بەلەنجە، سەبارەت بە هەڵەبجەی شەهید لەلایەن سینەماکاری بەغدادی عەلی رەحیم بەرهەمهێنراوە. عەلی رەحیم بە رووداوی گوت" فیلمەکەی سەبارەت بە کیمیابارانکردنی هەڵەبجەیەو تایبەتە بە دۆزی کورد".
گوتیشی "ئەم فیلمە لە دەیان فێستیڤاڵی گرنگی دونیا پیشاندراوەو ئێستاش کاندیدە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین فیلم لە فێستیڤاڵی ئاسیا پاسفیک-ی ناسراو بە (ئۆسکاڕی ئاسیا)". چالاکییەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی دهۆک بۆ فیلم، تاوەکو 16-ی ئەیلوول-ی 2015 بەردەوام دەبن.