هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "محه‌مه‌د دانیش" کۆچی دوایی کرد

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ
هونه‌رمه‌ندی میوزیکژه‌ن و گۆرانیبێژ، "محه‌مه‌د دانش"، دوێنێ شەممە ١٢/٩/٢٠١٥ لە تەمەنی ٧٠ ساڵی، بە هۆی نەخۆشی لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
محەمەد دانیش، ساڵی ١٩٤٥ لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. ساڵی ١٩٧١ لە رادیۆ و تەلەفزیۆنی مەهاباد وەک فەرمانبەر دەستی بەکار کردووە. بە هاندانی هونەرمەند سەید رەحیم قورەیشی، زیاتر گۆرانی گوتووە و چووەتە نێو دنیای مۆسیقا و دەستی بە ژەنینی ئامێری عوود کردووە.
دانیش، لە ماوەی ژیانیدا بە مۆسیقا لەگەڵ هونەرمەندان "قادر سەیاحی"، "رەشید فەیزی نژاد"، "سەید رەحیم قورەیشی"، " جەمال موفتی"، "ئەحمەد ئیسلامی"، عەزیز شاهرۆخ" و " محەمەدی ماملێ" هاوکاریی کردووە.
محەمەدی دانیش لەماوەی ژیانیدا نزیکەی ١٥٠گۆرانیی تۆمار کردووە.
Top