رۆمانی "تاعوون" بۆ جاری سێههم بە کوردی چاپ کرایەوە
رەسووڵ سوڵتانی، بە ئاژانسی هەواڵی پەیاننیر گوت: "رۆمانی تاعوون رۆمانێكی فرەڕەهەندە. تێم و هەوێنی رۆمانەكە بەرگری و خۆڕاگرییە. بەشداریكردنی تاكە لە خەباتێكی بەكۆمەڵدا. هەڵبژاردنێكە لە نێوان ژیانی تاكەكەسی و خۆقوربانیكردن لە پێناوی كۆمەڵدا".
سوڵتانی سەبارەت بە ناوەرۆکی رۆمانەکە دەڵێت: " بەڵا و نەهامەتییەكی سامناك شارێك دەتەنێتەوە. كەس لە پەتای تاعوون پارێزراو نییە. ئەو شارە پێش ئەوەی بەڵای لێ ببارێت و تووشی ئەو پەتایە بێت، شارێكە كە خەڵكەكەی نوقمی ژیانی رۆژانەیانن و ئەو پەڕی چالاكییەكانیان كار كردن و خواردن و خەوتنە. شارێك بەتاڵ لە هەر چەشنە عەشق و خۆشەویستی و بەزەیی و بیركردنەوەیەك.شارێك بەتاڵ لە هەر چەشنە عەشق و خۆشەویستی و بەزەیی و بیركردنەوەیەك. مرۆڤەكانی ئەو شارە نوقمی ژیانێكی ماشێنین. بوونەتە رۆبۆت. بیر ناكەنەوە. كەس بیر، نەك لە كەسی¬تر، بەڵكوو لە خۆیشی ناكاتەوە. غیابی بیركردنەوەیە. تاعوون دێت و ویژدانی نووستووی شار رادەچڵەكێنێت."
رەسووڵ سوڵتانی، چەندین بەرهەمی دیکەی نووسەرانی وەک "یاشارکەمال"، "مەحموود دەوڵەتئابادی"، "دیتۆرا ئێلیس"، مارگاریت دووراس"، "سۆزان مۆلێر ئۆکین"، "مەحموود تلووعی"، " ئیڤان تۆرگینێف" و "ژان ژاک رۆسۆ"ی کردووەتە کوردی.