دوو مۆزەخانە بەنیازی کڕینی دوو تابلۆی رامبرانتن

دوو مۆزەخانە بەنیازی کڕینی دوو تابلۆی رامبرانتن
مۆزەخانەی لۆڤەری پاریسی و مۆزەخانەی ریکزی هۆڵەندی، بەنیازی کڕینی دوو تابلۆی شێوەکاری هۆڵەندی رامبرانت ڤان رینەن.
بەڕێوەبەری مۆزەخانە لۆڤەر، جان لوک مارتینیز رایگەیاند، لە هەوڵی ئەوەدان ئەم دوو تابلۆیە لە خانەوادەی رۆچیلد بکڕنەوە کە ئەو شێوەکارە لە دەستپێکی ژیانی هونەرییدا بەرهەمی هێناون.
جگە لەم دوو مۆزەخانەیە، هەردوو وەزیری رۆشنبیری هۆڵەندا و فەڕەنسا هەوڵی جیدی دەدەن بۆ کڕینی ئەم دوو شاکارە هونەرییە.
پێشتر مۆزەخانەی ریکز رایگەیاند، ئەوان لە هەوڵی ئەوەدان ئەم دوو بەرهەمە شێوەکارییە بکڕن کە مێژووەکەیان بۆ ساڵی ١٦٣٤ دەگەڕێتەوە و نرخەکەی ١٦٠ ملیۆن یۆرۆیە.
مۆزەخانەی ریکز لە ساڵی ١٨٠٠ لە شاری لاهای هۆڵەندی دامەزراوە، تێیدا بە سەدان بەرهەمی شێوەکارانی هۆڵەندی و جیهانی تێدا پارێزراون.
Top