کتێبێک بە زمانی فەڕەنسی لەبارەی ماندێلاوە

کتێبێک بە زمانی فەڕەنسی لەبارەی ماندێلاوە
بەم دواییە کتێبێک لەبارەی کەسایەتی نیلسۆن ماندێلاوە، بە زمانی فەڕەنسی بڵاوکرایەوە، تیایدا تیشک خراوەتە سەر کەسایەتی ماندێلا لە رێگەی گوتارەکانییەوە.
ئاژانسی ئاسۆشێیتد پرێس بڵاویکردۆتەوە، کتێبەکە لە نووسینی فرانسوا زافییە فۆفێلە و بەناونیشانی "داخوازێک بۆ مێژووی ماندێلا لە رێگەی گوتارەکانییەوە"یە.
لەم کتێبەدا باس لە کاریگەری گوتارەکانی ئەو سەرکردەی ئەفریقیا دەکات لەسەر جەماوەر.
لەم کتێبەدا سێ گوتاری ماندێلا بە نموونە ئاماژەیان بۆ کراوە و شیکردنەوە بۆ وشە و دەربڕینەکانی کراوە کە لە هەڵبژاردنی وشە و فرمانی گونجاو و بەهێزدا زۆر لێهاتوو بووە.
ماندێلا لە ساڵی ١٩١٨ لە دایک بووە و لە ساڵی ٢٠١٣ـدا گیانی لەدەستدا و بە یەکێک لە کەسایەتییە کاریگەرەکانی جیهان دەناسرێت.
Top