دورەید لەحام: هێشا زووە رووداوەکانی سووریا بکرێتە فیلم

دورەید لەحام: هێشا زووە رووداوەکانی سووریا بکرێتە فیلم
ئەکتەری ناوداری سووری، رایگەیاند، هێشا زووە رووداوەکانی ئەم دواییانە سووریا بکرێتە فیلمێکی سینەمایی.
لەحام، لە کۆڕێکدا لە چوارچێوەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵی سینەمایی ئەسکەندەرییە رایگەیاند، ئەو فیلمانەی بەم دواییە بەرهەمهاتوون و باس لە سووریا دەکەن، زیاتر ئەوە دەخەنە روو کە رووی داوە، هەندێ جار بەشێوەی فۆتۆگرافی بووە.
لە فێستیڤاڵەکەدا دوو فیلمی سینەمایی سووری بەشدارن و لە بەشی پێشبڕکێی سەرەکیدا کێبڕکێ دەکەن، بەناوەکانی "دایک" و "کاتژمێر چوار بە کاتی فیردەوس".
بە بڕوای ئەو ئەکتەرە سوورییە، کێشەی سووریا زۆر لەوە گورەترە کە لە جەنگێدا بچووک بکرێتەوە، هەرەوەک لە فیلمەکاندا باس کراون.
چالاکییەکانی ٣١مین خولی فێستیڤاڵی سینەمایی ئەسکەندەرییە، رۆژی سێشەممەی داهاتوو کۆتایی دێت، تێیدا ٣٣ وڵات بە فیلمەکانیان بەشدارن.
Top